Luke 3

یەحیای لەئاوهەڵکێش

1لە ساڵی پازدەمینی
نزیکەی 25‏–26ی زایینی.‏
حوکمڕانی تێباریۆس قەیسەر، کاتێک پیلاتۆسی پۆنتی فەرمانڕەوای یەهودیا بوو، هێرۆدسی ئەنتیپاس
یۆنانی: هێرۆدس: هێرۆدسی ئەنتیپاس کوڕی شا هێرۆدسی مەزن بوو، کە لە لۆقا 1‏:5‏‏ باسکراوە.‏
فەرمانڕەوای
یۆنانی: تیترارک‏: فەرمانڕەوا لەسەر چواریەکی هەرێمێک لەژێر دەسەڵاتی ڕۆمانی.‏
جەلیل بوو، فیلیپۆسی براشی فەرمانڕەوای ئیتۆریە و تەراخۆنیتس بوو، لیسانیۆس فەرمانڕەوای ئەبیلینە بوو،
2لە سەردەمی سەرۆک کاهینیێتی حەنا و قەیافا، لە دەشتودەر پەیامی خودا بۆ یەحیای کوڕی زەکەریا هات. 3ئیتر بە هەموو ناوچەکانی دەوروبەری ڕووباری ئوردوندا دەگەڕا، جاڕی لەئاوهەڵکێشانی
یۆنانی: باپتسمە‏، بە واتای شوشتن دێت بۆ پاکبوونەوە لە گوناه، وەک (بسمیلکردن).‏
تۆبەکردنی دەدا بۆ گوناه بەخشین.
4وەک لە پێشبینییەکانی پەڕتووکی ئیشایای پێغەمبەردا نووسراوە:

﴿کەسێک لە چۆڵەوانی هاوار دەکات و دەڵێت:
«ڕێگا بۆ هاتنی یەزدان ئامادە بکەن،
ڕێچکەکانی بۆ ڕێکبخەن.»
5هەموو دۆڵێک پڕ دەبێتەوە و
هەموو چیا و گردێک ڕۆدەچێت،
ڕێگا خواروخێچەکان ڕاست دەبنەوە و
سەختەکانیش ئاسان دەبن،
6هەموو مرۆڤایەتی ڕزگاریی خودا دەبینن!﴾
7یەحیا بەو خەڵکانەی دەگوت کە دەهاتن تاکو لە ئاویان هەڵکێشێت: «ئەی بێچووە ماران، کێ ئاگاداری کردوونەتەوە لە دەست تووڕەیی داهاتوو هەڵبێن؟ 8با بەرهەمێکتان هەبێت لە تۆبەکردن بوەشێتەوە. بە خۆتان مەڵێن:”ئیبراهیم باوکمانە.“پێتان دەڵێم، خودا دەتوانێت لەم بەردانە نەوە بۆ ئیبراهیم دروستبکات. 9ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.»

10خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»

11وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»

12باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟»

13پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.»

14سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟»

یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»

15گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت. 16یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت
واتا پاکبوونەوە لە گوناه بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە.‏
.
17شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی
جۆخین یان سەرخەرمان ئەو زەوییە تەرخانکراوەیە کە لەلایەن وەرزێر و جوتیارەوە بەکارهێنراوە بۆ کوتانی دانەوێڵە لەسەری لەدوای کۆکردنەوەی لە کێڵگە.‏
، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش
قەسەڵ: قەسەر.‏
بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»
18بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.

19بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی، 20ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد.

لەئاوهەڵکێشانی عیسا

21کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و 22ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»

بنەچەی عیسا

23کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی،

کوڕی هەلی،
24کوڕی مەتسات،
کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی،
کوڕی یەننا، کوڕی یوسف،
25کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس،
کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی،
کوڕی نەجای،
26کوڕی ماس،
کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی،
کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا،
27کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا،
کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل،
کوڕی نیری،
28کوڕی مەلکی،
کوڕی ئادی، کوڕی کوسام،
کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر،
29کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر،
کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات،
کوڕی لێڤی،
30کوڕی شیمۆن،
کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف،
کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم،
31کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا،
کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان،
کوڕی داود،
32کوڕی یەسا،
کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز،
کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن،
33کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام
یۆنانی: ئارنی.‏
،
کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز،
کوڕی یەهودا،
34کوڕی یاقوب،
کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم،
کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر،
35کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو،
کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر،
کوڕی شالەح،
36کوڕی کێنان،
کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام،
کوڕی نوح، کوڕی لامەخ،
37کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ،
کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل،
کوڕی قێنان،
38کوڕی ئەنۆش،
کوڕی شیت، کوڕی ئادەم،
کوڕی خودایە.
Copyright information for CkbKSS